وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران لە مسۆگەرکردنی مووچەکانیان

وهزارهتی دارایی عێراق مووچهخۆران و فهرمانبهرانی خۆی دڵنیا دهكاتهوه
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە مووچەی خانەنشینانی عێراق مووچەکانیان دواکەوتووە، وەزارەتی دارایی عێراق هاتووەتە دەنگ و دەڵێت: "مووچەکانتان مسۆگەرە".
ئهمڕۆ دووشهممه وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردهوه، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی راستەوخۆ شایستەی دارایی مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 دابەش دەکات.
وەزارەتەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، ڕێوشوێنەکانی گواستنەوەی بڕی پارەی بۆ دەزگای خانەنشینی نیشتمانی تەواوکردووە بۆ ئەوەی بانکە پەیوەندیدارەکان بەپێی پرۆتۆکۆلەکانی پەسەندکراو خەرجی بکەن.
هۆکاری دواکەوتنی مووچەش دەخاتەڕوو، بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەی بانکە دەرەکییەکان بووە لە ناردنی پارە بۆ گواستنەوەی دارایی لە فرۆشتنی نەوت، کە بووە هۆی دواخستنی ئۆپەراسیۆنەکانی گواستنەوەی دارایی کە تەنها لە ڕۆژانی فەرمیدا ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق مووچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە، کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مووچەکانتان بە تەواوی مسۆگەر دەکرێت و هیچ ڕاستییەک نییە بۆ ئەو بانگەشەیەی کە باس لە کەمی پارە دەکرێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە داوایەک ئاڕاستەی خانەنشینان دەکرێت لە ئەمڕۆوە بەدواداچوون بۆ ئاگاداری بانکەکان بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگەکانی 6 و 7ــیان وەرنەگرتووە.