پایتەخت

تۆڕێکی نێودەوڵەتی ئەشکەنجەدان و کوشتنی پشیلە ئاشکرا کرا

تۆڕێکی نێودەوڵەتی ئەشکەنجەدان و کوشتنی پشیلە ئاشکرا کرا
کورتە

دیاردەی ئەشکەنجەدان و کوشتنی پشیلە لە جیهان بڵاوبووەتەوە

 

دیاردەیەکی سەیر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا هەرزەکاران پشیلە دەکڕن و دەیانکوژن.

کەناڵی بی بی سی ئاشکرای کردووە، چەند گرووپێکی ئۆنڵایین لە جیهان هەڵساون بە کڕینی پشیلە و بڵاوکردنەوەی ئەشکەنجەدان و کوشتنیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، فرۆشتنەوەی ئەم ڤیدیۆیانەش بە کەسانی دیکە.

 لە نێو تاوانبارەکان، کچێکی 16 ساڵان و کوڕێکی 17 ساڵان هەیە، کە لە پاڕکی رویسلیی باکووری ڕۆژئاوی لەندەن، دانیان بە ئەشکەنجەدان و کوشتنی دوو بەچەک پشیلە داناوە.

سەرهەڵدانی ئەم گرووپانە بەم شێوەیەیە، سەرەتا لە ساڵی 2023 پیاوێکی چینی ڤیدیۆیەکی ئەشکەنجەدان و کوشتنی پشیلەی بڵاوکردەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە بۆ ماوی 15 ڕۆژ دەستبەسەر کرا و زۆری لێکرا تەوبە بکات و واز لەو کارەی بهێنێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، شاڵاوێکی گرووپی بچوک بچوکی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەشێوەیەک کە بوو بە دیاردە و تۆڕێکی جیهانی نهێنی. 

تا وەکو ئێستا توانراوە 24 گروپی بچوکی چالاک ئەمساڵ دەستنیشان بکرێن و گەورەترینیشیان 1000 ئەندامی هەیە، چالاکترین ئەندمیشیان تاوکو ئێستا ڤیدیۆی ئەشکەنجەدان و کوشتنی زیاتر لە 200 پشیلەی بڵاوکردووتەوە.

04 ئاب 2025 17:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025