بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ بۆ پایتەخت: هیچ ئاژەڵێکی زیندوو لە تورکیاوە هاوردە نەکراوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق هیچ ئاژهڵێكی زیندوو له توركیا هاوردهی كوردستان ناكرێت
ماوەی هەفتەیەکە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کردووە بۆ قەدەغەکردنی هاوردەی ئاژەڵی زیندوو لە تورکیاوە، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لەم بارەیەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەی ئاژەڵ لە تورکیاوە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، بە نووسراو پێشنیازمان بۆ وەزیری کشتوکاڵ ناردووە بۆ قەدەغەکردنی ئاژەڵی زیندوو لە تورکیاوە بۆ کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تەبەق.
دەربارەی ئەوەی لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ئاژەڵی زیندوو هاوردەکراوە گووتی: "لەوکاتەوە هیچ داواکارییەک لە تورکیاوە بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ یان لەنێوخۆی کوردستان نەهاتووە، هیچ ئاژەڵێکیش ڕەوانەی هەرێم نەکراوە."
باسی لەوەشکرد، قەدەغەکردنەکە تەنیا ئاژەڵی زیندووە دەگرێتەوە هاوردەکردنی ماست و شیرەمەنی ناگرێتەوە.