ناوی محەممەد لە بەڕیتانیا بوو بە خوازراوترین ناو

کورتە
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ناوی محەممەد لە بەڕیتانیا ریکۆردی تۆمار کرد
ماوەی دوو ساڵە ناوی محەممەد، زۆرترین ناو بووە کە خەڵک منداڵەکانیان بەو ناوە تۆمار کردووە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمساڵ ناوی محەممەد بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بووە بەناوبانگترین ناو لە بەریتانیا، بەمەش ناوی محەممەد بەناوبانگترین و خوازراوترین ناوە لەو وڵاتە.
ڕۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ناوی محەممەد بە ڕێژەی 23% زیادیکردووە.