پایتەخت

ئەمڕۆ لە کەورگۆسک فەرمانبەران زەوی وەردەگرن

ئەمڕۆ لە کەورگۆسک فەرمانبەران زەوی وەردەگرن
کورتە

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە كەورگۆسك دەستپێدەکات و زیکەی 1000 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن 

 

بەڕێوەبەرایەتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێری ڕاگەیاند. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەریوان حاكم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە كەورگۆسك نزیكەی 1000 فەرمانبەر زەوی وەردەگرن و بەمزووانەش لە چەند شارەوانییەكی دیكە زەوی دابەش دەكرێت، ئەم زەوییانەش لە باشترین زەوییەكانن و نزیكن لە ئاوەدانییەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر باسی لەوەش کرد، کە تاوەكو ئێستا نزیكەی 48 هەزار فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان بەدەست گەیشتووە و پرۆسەی دابەشكردنی زەویش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.

مەریوان حاكم هادی جەختیش دەکاتەوە، کە  تاوەكو ئێستا نزیكەی 8 هەزار فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی بەحركە و قوشتەپە و دارەشەكران زەویان وەرگرتووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سنووری كەسنەزان و بنەسڵاوە و شوێنەكانی دیكەش پرۆسەكە دەستپێدەكات.

03 ئاب 2025 16:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025