پایتەخت

لە بەیانییەوە ئیسرائیل 44 فەلەستینی دیکەی لە غەززە کوشت

لە بەیانییەوە ئیسرائیل 44 فەلەستینی دیکەی لە غەززە کوشت
کورتە

لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژدا ئیسرائیل زیاتر لە 200 فەلەستینی لە کەرتی غەززە کوشتووە

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دانیشتووانی کەرتی غەززە بەردەوامە و دوێنێ 167 کەس و ئەمڕۆ دەیانی دیکە کوژران.

ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرچاوەیەکی تەندرووستی لە غەززە بە کەناڵی ئەل جەزیرەی ڕاگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو نیوەڕۆ 44 فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، کە 22 لەو کەسانە لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان تەقەیان لێکراوە و کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 6 کەسی دیکە بەهۆی برسییەتییەوە گیانیان لەدەستاوە، بەمەش ڕێژەی مردن بەهۆی برسییەتییەوە بۆ 175 کەس بەرزبوویەوە، کە 93 منداڵ بوون.

هاوکات ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوووکان لە گینیڤا لە هەژماری فەرمی خۆیان لە ئێکس ڕایانگەیاند، لە ئێستادا یەک ملیۆن ژن و کچ لە ژێر مەترسی گیان لەدەستداندان بەهۆی برسییەتییەوە.

ڕیکخراوی مافی مرۆڤیش ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی سیاسیەتی برسیکردن و ڕێگریکردن لە چووونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەم کەرتە وەک چەکێک لە دژی خەڵکەکەی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ كۆتاییان به‌ ژیانی 167 هاووڵاتی هێناوه‌، کە ڕاسته‌وخۆ به‌ ته‌قه‌ و ده‌ستڕێژی گووله‌ی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل كوژراون.

03 ئاب 2025 16:34 59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025