لیستی مووچەی مانگی 7 رادەستی بەغدا کرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی 7ـی بە بەغدا ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی 7ـی بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی مانگی شەش کە 120 ملیار دینارە، ئامادەی کردووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
هاوکات هەر دوێنێ شەممە شاخهوان عهبدوڵڵا، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، لهئێستادا ڕێككارهكانی ناردنی مووچهی مووچهخۆران و فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان تهواو بووه و به كۆتا هاتووه، هۆكاری دواكهوتنی و ئهو بیانووانهی كه ههیه تهنیا پرسێكی سیاسییه و بهپێچهوانهوه هیچ كێشهیهكی تهكنیكی له ئارادا نییه.