هۆشداری به تهواوی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان لهبارهی وهرگرتنهوهی كارتی بانكی ههژماری من دهدرێت و داوا دهكرێت به خێرایی كارتهكانیان وهربگرنهوه، چونكه كۆتایی به سهردهمی مووچهی كاش دههێندرێت.
ئەمڕۆ تیمی پڕۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، دابەشکردنی مووچە بە شێوازی نەختینە لە دوای 31ی ئابی 2026 بەتەواوی دەوستێت و تەنیا 20 ڕۆژ لەبەردەم فەرمانبەران ماوە کارتەکانیان وەربگرنەوە. دوای وادەی دیاریکراو هیچ مووچەیەکی فەرمانبەران و خانەنشینانی کەرتی گشتی بە شێوازی کاش دابەش ناکرێت.
بهپێی زانیارییهكان، پڕۆژەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و تا ئێستا 96%ی مووچەخۆران لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە بانکەکاندا تۆمار کراون. بۆ ئاسانکاریی زیاتر تا ئێستا نزیکەی 700 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شار و شارۆچکەکان جێگیر کراون و کار دە کرێت ژمارەکە بگاتە 1,000 ئامێر.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان ڕێژەی تۆمارکردن لە هەولێر 99% و لە دهۆک 99% و لە سلێمانیش گەیشتووەتە 92%ی کۆی مووچەخۆران. تا ئێستا 950,000 مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا ناویان نووسیوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 915,000 کەس کارتە بانکییەکانیان وەرگرتووەتەوە.
ههژماری من ئاشكرای دهكات، كه فەرمانبەران دەتوانن لە ڕێگەی کورتەنامە، ڤایبەر و واتس ئاپ سەردانی بانکەکان بکەن تا بزانن کارتەکانیان ئامادەیە یان نا.
ئامارەکانی مانگی 6ی ئەمساڵ ئەوە نیشان دەدەن کە 836,460 فەرمانبەر بە شێوەی دیجیتاڵی مووچەیان وەرگرتووە. لەو ژمارەیە 380,450 کەس لە هەولێر و 255,100 کەس لە سلێمانی و 185,700 کەس لە دهۆک و 15,210 کەس لە هەڵەبجە بوون.
پڕۆژەی هەژماری من لە ساڵی 2023 لەلایەن سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانییهوه بۆ مۆدێرنکردنی کەرتی بانکی و به دیجیتاڵیكردنی وهگرتنی مووچه ڕاگەیەندراوه.