سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس دەنگۆی هەناردەکردنی بەنزین بۆ دەرەوە ڕەت دەکاتەوە و مه‌رجی دابه‌شكردنی به‌نزینی 450 دیناری به‌سه‌ر شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
ئەمڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ک له وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەتوانێت لیتری بەنزین بە 450 دینار دابەش بکات ئەگەر حکومەتی عێراق خەرجیی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان هاوتای ناوچەکانی تری وڵات بکاتەوە و تێچووی هەر بەرمیلێک لە 16 دۆلارەوە بۆ 4 دۆلار دابەزێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: "حکومەتی عێراق مانگانە بودجەیەکی گەورە بۆ هاوردەکردنی بەنزین تەرخان دەکات و لیتری بە 2000 دینار دەکڕێت، بەڵام بە 450 دینار دەیداتە هاووڵاتییان و هیچ پشکێک بۆ هەرێمی کوردستان نانێرێت."
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە نووسراوی فەرمی داوای لە بەغدا کردووە پشکی کوردستان لەو بودجەیە یان لەو بەنزینە هاوردەکراوە بنێردرێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی فیدراڵ بێوەڵامە. هەرێمی کوردستان داوای کردووە پشکی نەوتی پاڵاوگەکان لە 50 هەزار بەرمیلەوە بۆ 130 هەزار بەرمیل زیاد بکرێت بۆ ئەوەی پێداویستیی ناوخۆ پڕ بکرێتەوە، بەڵام بەغدا ڕەزامەندیی نیشان نەداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئێستادا ڕۆژانە یەک ملیۆن و 750 هەزار لیتر بەنزینی 750 دیناری له هه‌رێمی كوردستان دابەش دەکرێت و وەزارەت ئاسانکاریی تەواو بۆ بازرگانان دەکات بۆ ئەوەی بەنزینی زیاتر هاوردە بکەن.