وادەی داشکاندنی قەرزی کارەبا لە 10ی مانگی 9دا کۆتایی پێ دێت و وەزارەتی کارەبا داوای پەلەکردن دەکات. پسوولەی مانگی 6 گەڕاوەتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەوە بڕی پارەکە بزانن.

 

ئه‌مڕۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، زیاتر لە 100,000 هاوبەش قەرزی کۆنی کارەبایان داوەتەوە و کێشەی سیستەمی پسوولەکانیش چارەسەر کراوە. هه‌روه‌ها زۆربەی ئەو کەسانەی قەرزەکەیان گەڕاندووەتەوە هاوبەشانی ماڵانن و 75%یان لە ڕێگەی سیستەمی ئی-پسوولەوە پارەکەیان داوە.

 

به‌پێی وه‌زاره‌ته‌كه‌، وادەی داشکاندنی قەرزی کارەبا تەنیا 30 ڕۆژی ماوە و لە 10ی مانگی 9دا کۆتایی دێت و ئەم وادەیە بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. هاوکات دابەشکردنی پسوولەی مانگی 6 دەستی پێكردووە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە یان لە کارمەندانی خوێندنەوەی پێوەر پسوولەکان وەربگرنەوە.

 

ئەم پڕۆسەیە بەشێکە لە پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ڕێکخستنەوەی داهات و سەرکەوتنی پڕۆژەی ڕووناکی کە ئامانجی باشترکردنی دۆخی کارەبای هاووڵاتییانە.