پایتەخت

ئیسرائیل ئەندامێکی مانگی سووری فەڵەستینی کوشت

ئیسرائیل ئەندامێکی مانگی سووری فەڵەستینی کوشت
ساتی گواستنەوەی تەرمەکە
کورتە

هێرش کرایە سەر بارەگای ڕێکخراوی مانگی سووری فەڵەستین لە غەززە

ئیسرائیل هێرشی کردەسەر ڕێکخراوی مانگی سووری فەڵەستین لە غەززە و کوژران و برینداری لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکخراوی مانگی سووری فەڵەستین لە بەیننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر بارەگاکەیان لە خان یونس، ئاگر لە نهۆمی یەکەم بەربوو و بەهۆیەوە  کارمەندێکیان کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات بەگوێرەی ئۆفیسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە مانگی سێی ڕابردوو، 8 کارمەندی مانگی سوور و 6 کارمەندی ئاژانسی بەرگری شارستانی غەززە و کارمەندێکی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە هێرشێکی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری غەززە کوژراون.

ئەمە ڕووداوە لە کاتێکدیە، تەنیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رۆژی هەینی سەردانی بنکەکانی دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە کرد و ڕایگەیاند، یارمەتیی واشنتن دەدات لە داڕشتنی پلانێکدا بۆ گەیاندنی هاوکاریی زیاتر بەو ناوچە فەلەستینییە.

03 ئاب 2025 09:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025