سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا، بە ڕاگرتنی دامەزراندن بە لەجیاتی دانان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ.
ئەمڕۆ بەپێی نووسراوێکی فەرمی بە ژمارە (9742) کە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە، بڕیار دراوە بە پەکخستنی نووسراوی پێشوویان و ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی 'لەجیاتی دانان' (بەدیل) بۆ مامۆستایانی وانەبێژی دامەزراو بە گرێبەست و فەرمانبەران لەسەر داهاتی ناوخۆ.
لە نووسراوەکەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە، لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیراندا، دامەزراندن بە لەجیاتی دانان بە هەموو شێوازەکانییەوە بە تەواوی ڕاگیراوە.
