وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ڤیدیۆی هاراسانکردنی کچێک لە یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکراکردنی شۆفێرەکان ئاشكرا کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی دکتۆر حوسێن عەوادی، بریکاری وەزیری ناوخۆ و دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تیایدا باس لە هەراسانکردنی کچێک دەکات لە ناوچەی مەنسوور، یەکەکانی پۆلیسی مەنسوور دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تیمەکە توانیویانە ڕەزامەندی دادوەری بەدەست بهێنن و بەدواداچوونی لەو کەسانە بکەن کە تێوەگلاون و ناسنامەیان ئاشكرا بکەن، لە ئەنجامدا ژمارەیەک گەنج دەستگیرکران.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گومانلێکراوەکان بەپێی ماددەی (402) لە یاسای سزادانی عێراق دەستگیرکراون و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لە دژیان.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ میدیا عێراقییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە، تێیدا دەردەکەوت لە کاتژمێر 4:30ـی بەیانی لە شەقامی تانکی بەغدا، چەندین گەنج بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها نمایش لە پێش کچێک دەکەن، تا دواتر کچەکە لەگەڵ یەکێک لە شۆفێرەکان سەردەکەوێت.