بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، زیاتر لە 102 مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بەرهەم دەهێنرێت و کەرتی ماڵانیش زۆرترین بەشداربووی هەیە.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکانی بەشی وزە نوێبووەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەکنیک، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە 102.847 مێگاوات.

 

لە ئامارەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سیستەمی سۆلاریان داناوە و تۆمار کراون گەیشتووەتە 4562 هاوبەش، لە کاتێکدا لە 6ـی 5ـی 2026 ژمارەی هاوبەشان 3746 بووە و ئاستی بەرهەمهێنانیان 91.623 مێگاوات بووە.

 

سەبارەت بە دابەشبوونی هاوبەشەکان کارەبای سلێمانی ڕوونیکردەوە، 3747 ماڵان، 659 بازرگانی، 134 پیشەسازی، 15 کشتوکاڵی و 7 هاوبەشی حکومین.