لە نەیجیریا بەهۆی پێکدادانی ڕووبەڕووی دوو پاس زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی نەیجیریا بڵاویکردەوە، پێکدادان لەنێوان دوو پاس ڕوویداوە کە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مەداوا دوورە، بەهۆیەوە 22 کەس گیانیان لەدەستدا و 37ی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی نەیجیریا ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە پاسەکان سەربازەکانی هەڵگرتووە و لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی پاسەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی نیشتمانی سەلامەتی ڕێگاوبانی نەیجیرا، لە ساڵی 2025 زیاتر لە 7 هەزار ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە، لە ئەنجامدا هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزار و 400 کەسی دیکەش برینداربوون.