بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداریی شۆفێران دەکاتەوە، سبەی یەکشەممە بەشە بەنزینی ژمارە 2 بە کارتی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڵاویکردەوە، بەشە بەنزینی ژمارە (2) بە کارتی ئەلیکترۆنی لە تەواوی بەنزینخانەکاندا کارا دەکرێت، هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، کارکردن بە بەشە بەنزینی ژمارە (1) ڕادەگیرێت و لە کار دەکەوێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانیزاکانی هەولێر سیستەمی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناریی گۆڕیوە بۆ کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی، کە لە قۆناغی یەکەمدا بەشە بەنزینی ژمارە 1 دابەش کرا.