ە بڕیارێکی نوێدا، شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا گۆڕانکاری بەسەردا هات و چیتر لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەناچێت، کە چەند ساڵێک بوو مافی مێوانداریکردنی یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییەی بەدەست هێنابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی "ئۆندا سیرۆ"ی ئیسپانی، ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەکە بڕیاریان داوە، گەڕەکانی داهاتووی جامی سوپەر لە وڵاتی سعودیە بگوێزنەوە، بەپێی هەمان سەرچاوە، لەمەودوا شاری ئیستەنبووڵی وڵاتی تورکیا میوانداری یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە دەکات.
هۆکاری سەرەکیی ئەم گۆڕانکارییە، بۆ هەوڵەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەگەڕێتەوە بۆ بەرفراوانکردنی بنکەی هاندەرانی لە ناوچە و بازاڕە نوێیەکاندا، هاوکات لەگەڵ ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاندەرانی ئیسپانی بۆ گەشتکردن و ئامادەبوون لە یاریگەکاندا بەهۆی نزیکی دووری جوگرافی وڵاتی تورکیا بەراورد بە سعودیە.
جامی سوپەری ئیسپانیا بە سیستەمی چوار گۆشەی زێڕین (کێبڕکێی نێوان پاڵەوان و دووەمی خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا) بەڕێوەدەچێت.