یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی گواستنەوەی یان دیۆماندی یاریزانی یانەی لەیپزیگی بۆ ڕیزەکانی یەکلا کردەوە.
ئەمڕۆ میدیای فهرمی یانەی ڕیال مەدرید بڵاوی کردەوە، هەردوو یانەكه گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی وردەکارییە دارایییەکانی گواستنهوهی یان دیۆماندی.
بهپێی زانیارییهكان، تێچووی گواستنەوەی ئەم یاریزانە 19 ساڵە دەگاتە 125 ملیۆن یۆرۆ وەک بڕی جێگیر. بەپێی دەستکەوتەکان، ڕەنگە تێچووەکە بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ بەرز ببێتەوە. دیۆماندی گرێبەستێکی درێژخایەن تا ساڵی 2031 واژۆ دەکات. لە ئێستادا ڕەزامەندی دراوە تا یاریزانەکە پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجام بدات.
ئهمه لهكاتێكدایه، ڕیال مەدرید بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی کڕینی ئەستێرە گەنجەکان بۆ ئەوەی داهاتووی یانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ مسۆگەر بکات.