پایتەخت

ڕووداوێکی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تێسلا ئیلۆن مەسک ناچار دەکات 242 ملیۆن دۆلار بدات

ڕووداوێکی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تێسلا ئیلۆن مەسک ناچار دەکات 242 ملیۆن دۆلار بدات
کورتە

کۆمپانیای تێلسلا ناچارکراوە بڕی 242 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بە کەسوکاری کچێک بدات

ئیلۆن مەسک دەبێت 242 ملیۆن دۆلار بە کەسوکاری ئەو کچە بدات کە لە نیو ئۆتۆمبێلی تێسلا گیانی لەدەستدا

دوای ئەوەی کچێک بە ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای تێسلا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت و گیان لەدەست دەدات، کەسوکارەکەی لە بەرامبەردا بە 242 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکرێنەوە.

پێگەی ئەسۆسییەت پرێس بڵاویکردەوە، ڕۆژی هەینی دادگەی فیدڕاڵی ویلایەتی فلۆریدا، کۆمیانیای تێسلای ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهان و خاون پلاتفۆڕمی ئێکسی تاوانبار کرد، بەوەی بە ڕیژەی 33% بەرپرسیارە لە ڕووداوێکی هاتووچووی ئۆتۆمبێلی تیسلا، ساڵی 2019 کە تێیدا کچێک بە ناوی "نایبێل لیۆن" گیانی لەدەستدا و خۆشەویستەکەشی بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی بڕیاری دادگە، ئۆتۆمبێلەکە کەموکوڕی لە سیستەمی خۆبەڕێوەبەردنی هەبووە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە.

لە بەرامبەرا کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگە هەڵەیە و تەنیا دەبێتە هۆی دواکەوتنی تەکنەلۆژیای سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی ئۆتۆمبێل و مەترسی خستەنسەر هەوڵەکانی کۆمپانیایەکە بۆ بەرهەمهێنانی سیتەمی خۆبەڕیوەبردن.

کۆمپانیای تێسلا جەختیشی کردەوە، ئەم ڕووداوە هیچ پەیوەندی بە سیستەمی خۆبەڕێوەبردن نەبووە، ئەمە چیرۆکێکی هەڵبەستراو بوو لەلایەن پارێزەرانی سکاڵاکارەکانەوە، کە هەوڵیان دا لۆمەی ئۆتۆمبێلەکە بکەن، لە کاتێکدا شوفێرەکە هەر لە سەرەتاوە بەردەوام دانی بە بەرپرسیارێتیدا ناوە.

02 ئاب 2025 17:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025