سوید سزای دارایی ئەو دایک و باوکانە دەدات کە لە کاتی خوێندندا گەشت بە منداڵەکانیان دەکەن

دیاردەیەکی سەیر لە سوید پەیدا بووە، تێیدا دایک و باوکان بە زۆر گەشت بە منداڵەکانیان دەکەن
وڵاتێک سزای دارایی ئەو دایک و باوکانە دەدات کە لە کاتی خوێندندا گەشت بە منداڵەکانیان دەکەن
لە سوید دیاردەیەک سەیر پەیدابووە و تێیدا دایک و باوکان بە زۆر گەش بە منداڵەکانیان دەکەن و لە خوێندن دایادان دەبڕین، حکومەتیش دەست بە ڕێگیرکردن لە دیاردەیە کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، سیمۆنا مۆهاسۆن، وەزیری پەروەردە و خۆگونجاندنی سوید رایگەیاند، حکومەتەکەی دەیەوێت لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی سەپاندنی سزای دارایی بەسەر ئەو خێزانانەدا بکات، کە منداڵەکانیان لەکاتی دەوامی فەرمیی قوتابخانەدا دەبەنە گەشتی دەرەوەی وڵات، بەتایبەت ئەوانەی بۆ ماوەیەکی درێژ و بەبێ مۆڵەتی فەرمی لە خوێندن دایاندەبڕێنن.
سەرەڕای ئەمەش، دیاردەیەکی سەیر پەیدا بووە، تێیدا لە میدیاکانی سویدیشدا چەندین نموونە هێندراونەتەوە، کە دایک و باوکان منداڵەکانیان بردووەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان و لەوێ بەزۆر بەشوویان داون یان ژنیان بۆ هێناون.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، ئەن جۆرە سەرپێچییانە بەپێی سیستەمی سزای سوید سزایان هەیە، بەڵام جێبەجێکردنەکەی ڕوون نییە و ئامانجی ئەم هەڵمەتە نوێیەش بۆ زیاتر دڵنیایی و دیاریکردنی سزایەکی ڕوونە بۆ ئەم سەرپێچیانە.