له سه‌رۆكایه‌تی بنه‌سڵاوه 3000 پارچه زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماده كراوه و تیروپشك ده‌كرێت

قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه ده‌ستی پێكرد
له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه له هه‌ولێر قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ستی پێكرد و تائێستا 4500 فه‌رمانبه‌ر ناوییان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه زریان سه‌باح، سه‌رۆكی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه ڕایگه‌یاند، لە قۆناغی یەکەمی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، له بنه‌سڵاوه 2258 فه‌رمانبه‌ر ناوییان بۆ وه‌رگرتنی زەوی گەڕایەوە، بەڵام دواتر بڕیار درا ناوی وەزارەت و شوێنەکانی تریش بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌وكاته ده‌ست به ڕاكێشانی تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی شاره‌وانی بنه‌سڵاوه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، لە ئێستادا 4500 ناو لە سەرۆکایەتی بنەسڵاوە گەڕاوەتەوە، بەڵام تەنها 3000 پارچە زەوی ئامادەیە، بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ئێمه هه‌وڵی جیددی ده‌ده‌ین تا ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه كورتهێنانیان هه‌یه پڕی بكه‌ینه‌وه و 1500 زه‌وی دیكه‌یان بۆ ته‌رخان بكه‌ین.
ناوبراو، سه‌باره‌ت به واده و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكه‌كه باسی له‌وه كرد، هیچ فه‌رمانبه‌رێك له وه‌رگرتنی زه‌وی بێ به‌ش نابێت و ئه‌گه‌ر زه‌وییش له سنووری بنه‌سڵاوه نه‌بوو، له شوێنی دیكه بۆیان دابین ده‌كه‌ین.