2.7 ملیۆن كه‌س له كوردستان خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێریین

نزیکەی %40ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بوونه‌ته خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری
پڕۆژه‌ی ڕووناكی به‌رده‌وامه له كاره‌كانی و تائێستا كاره‌بای 24 كاتژمێری گه‌یاندووه‌ته نزیکەی %40ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان و 2.7 ملیۆن كه‌سیش سوودمه‌ند بوونه له پڕۆژه‌كه.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاووڵاتییان لەسەر ئاستی شاره‌كانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردین کارەبایەکی بەردەوام و هه‌رزانتر لەپاڵ ژینگەیەكی پاكتر لە هەرێمی کوردستان.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی پڕۆژه‌ی ڕووناكی ته‌نیا له شاری هه‌ولێر، 1,458,000 هاووڵاتی سوودمه‌ند بوونه له كاره‌بای 24 كاتژمێری و له سلێمانی 976,500 هاووڵاتی و له دهۆكییش 288,000 هاووڵاتی به‌هۆی پڕۆژه‌ی ڕووناكییه‌وه بوونه‌ته خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری، كه ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌كاته 2 ملیۆن و 722 هه‌زار و 500 كه‌س.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی ئامانجییه‌تی تاكۆتایی ساڵی 2026، كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ ته‌واوی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامییش كار بۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه ده‌كات.