پایتەخت

سەرەڕای کڕینی حەبی مەنع بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار ئەمریکا بڕیاریدا بیانسووتێنێت

سەرەڕای کڕینی حەبی مەنع بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار ئەمریکا بڕیاریدا بیانسووتێنێت
کورتە

ئیدارەی ترەمپ بە بەهای 10 ملیۆن دۆلار حەبی مەنع لەنێو دەبات لە بری ئەوەی بە وڵاتانی هەژار بیبەخشێت

 

ژمارەیەکی خەیاڵی لە حەبی مەنع (رێگریکردن لە منداڵبوون) لەلایەن ئەمریکاوە  بۆ وڵاتانی هەژارنشین کڕاوە و ئێستاش ئیدارەی ترەمپ بڕیاری داوە لە نێوی ببدات.

پێگەی ئیندیپێندنت بڵاویکردەوە، بە دیاریکراوی بە بڕی 9.7 ملیۆن دۆلار، حەبی مەنع، کە لە ڕێگەی پارەی باجدەرانی ئەمریکاوە کڕاوە، بەمەبەستی بەخشینیان بە وڵاتانی جیهانی سێیەم، بەڵام ئێستا ئیدارەی ئەمریکا هەوڵ دەدات لە فەڕەنسا و بەلجیکا لە نێویان ببات.

لە بەرامبەردا، بەشێک لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان وەک MSI Reproductive Choices و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی پلانی دایک و باوک (IPPF) ڕەزامەندی خەرجکردنی تێچووی ئەم حەبانەیان بە ئەمریکا نیشانداوە بەس بۆ ئەوەی لە نێوی نەبات، هاوکات، سومیا بورواها، ئەندامی پەرلەمانی فەڕەنسا، داوای لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کرد هەموو هەوڵێک بدات بۆ پاراستنی ئەو حەبانە و ناردنیان بۆ وڵاتانی هەژار نشین.

هۆکاری لە نێوبردنی ئەم حەبانە، بەهۆی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوەیە کە دەستی بە کەمکردنەوەی بەشێکی زۆری یارمەتی وڵاتانی دیکە کردووە، ئەمەش بەشێکە لەم حەڵمەتە.

جێی باسە دەستگەیشتن بە ڕێگریکردن لە سکپڕی دەتوانێت زۆر گرنگ بێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک، دووگیانی بێ پلان لەو وڵاتانەدا کە رێژەی مردنی دایکان بەرزە و دەستگەیشتنیان بە لەباربردنی سەلامەت سنووردارە، ئەنجامی کوشندەی لێدەکەوێتەوە

31 تەمموز 2025 17:02
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025