مارکوس ڕاشفۆرد بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد.

 

ئەمڕۆ ئیدارەی یانەی کەتەلۆنیی بڕیاری داوە بڕگەی کڕینەوەی ئەو یاریزانە چالاک نەکات. کێشەی یاسای یاریی خاوێن و بەرزیی مووچەکەی، ڕێگر بوون لەوەی بارسێلۆنا گرێبەستی ڕاشفۆرد بکاتە هەمیشەیی.

 

هەروەها بارسێلۆنا ئامانجی گۆڕیوە و لەبری ئەو، ئەنتۆنی گۆردۆن بۆ هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه‌ی گواستوه‌ته‌وه‌.

 

ئامارەکانی ڕاشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا له‌ یه‌ک وه‌رزدا:

14 گۆڵی تۆمار کرد.

10 ئەسیستی هەبوو.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ڕاشفۆرد بۆ ماوەی یەک وەرز بە شێوەی خواستن لە ڕیزەکانی بارسێلۆنا یاریی کرد.