یەکێتیی کەنداوی عەرەبی یاریی جامی سوپەری کەنداوی لە نێوان یانەی دهۆک و ڕەیانی قەتەری دواخست.

 

ئەمڕۆ یەکێتیی کەنداوی عەرەبی بڵاوی کردەوە، بەهۆی بارودۆخی ئێستای ناوچەکەوە بڕیاریان داوە یارییەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

 

بڕیار بوو یارییەکە 13ی مانگی داهاتوو لە یاریگەی دهۆک بەڕێوە بچێت، بەڵام یەکێتییەکە چاودێریی دۆخەکە دەکات بۆ دیاریکردنی کاتێکی نوێ.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، دواخستنی یارییەکە کاریگەریی لەسەر شوێنەکەی نابێت و یارییەکە هەر لە شاری دهۆک ئەنجام دەدرێت.

 

ئەمە یەکەم جارە جامی سوپەری کەنداو لە نێوان پاڵەوانی یەکەم و پاڵەوانی دووەم ئەنجام دەدرێت.