ئەو بەردە ئاسمانییەی پێشبینی دەکرا بەر زەوی بکەوێت ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوە و بەرەو مانگ دەڕوات

پێشبینی ئەستێرەناسان بۆ بەرکەوتنی بەردێکی ئاسمانیی بە زەوی گۆڕاوە و لە ئێستادا مانگ مەترسی لەسەرە
دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەرکەوتنتی بەردێکی ئاسمانی بە زەوی، ئێستا بەردەکە ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوە و بەرەو مانگ دەڕوات.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، بەردی ناوسراو بە (2024 YR4)، لە کۆتایی ساڵی 2024 دۆزرایەوە، سەرەتا وا دەردەکەوت کە لە ڕێکەوتی 22ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2032 بەر زەوی بکەوێت، ئەگەری ئەو بەرکەوتنەش لەگەڵ هەر چاودێرییەکی نوێدا دەگۆڕا و لە مانگی شوباتدا گەیشتە 3.1٪، بەڵام زانایان شتێکی سەیریان بەدیکردووە.
پێشبینی ئەستێرەناسان لە ڕێڕەوی ئەو بەردە ئاسمانییە لە ماوەی 7 ساڵی داهاتوودا بە نزیکەی ٪20 بەرز کردووەتەوە و بڕوایان وایە لە جیاتی زەوی، بەر مانگ دەکەوێت.
پێشبینیش دەکەن، هەرچەندە ئەگەر ئەم بەردە ئاسمانییە بەر مانگ بکەوێت، زەوی ڕووبەڕووی هیچ هەڕەشەیەکی فیزیکی گەورە نابێتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئاسمانەوانان یان دامەزراوەکانی سەر ڕووی مانگ لەو کاتەدا بکەونە مەترسییەوە، هەروەها ئەو مانگە دەستکردانەی کە بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە و گرنگە بۆ دڵنیابوونەوە لە کارکردنی پێکهاتە گرنگەکانی ژیان وەک ڕێنیشاندەر و پەیوەندی.