Banner
پایتەخت

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ماڵئاوایی لە کوردستان دەکات

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ماڵئاوایی لە کوردستان دەکات
کورتە

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بە فەرمی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ هێنا.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بەهۆی کۆتاییهاتنی کار و ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی سوپاسکردن و ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات.


ئەمڕۆ بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بۆ ماڵاواییکردن، لە هەولێر سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی.


کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ڕوونی کردەوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان هەمیشە پاڵپشتی بوون لە ئەرک و کارەکەیدا، هەروەها جەختی لە گرنگیی بەردەوامی و پێشخستنی پێوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کردەوە و هیوای سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی بەردەوامی بۆ هەرێمی کوردستان خواست.


هاوکات سەرۆک بارزانی سوپاسی کونسوڵی گشتیی بەریتانیای لە هەولێر کرد بۆ ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها سەرۆک بارزانی جەختی لەو پێوەندییە مێژووییانە کردەوە کە لە نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیادا هەبووە و سوپاس و پێزانینی بۆ گەل و حکوومەتی بەریتانیا هەبوو لەمەڕ هەڵوێستە مێژووییەکانیان بەرامبەر گەلی کوردستان.

 

 

26 تەمموز 2026 17:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026