Banner
پایتەخت

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا ماڵئاوایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا ماڵئاوایی لە سەرۆک بارزانی دەکات
کورتە

سەرۆک بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا دەکات.

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات و ماڵئاوایی لێ دەکات.


ئەمڕۆ بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و ماڵئاواییکردن، لە هەولێر سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرد.


لە دیدارەکەدا کونسوڵی فەڕەنسا سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بوون لە برەودان بە پێوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان، هەر لەو دیدارەدا باسی لەو هەوڵانە کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا لە هەرێمی کوردستاندا، لە پێناو زیاتر پێشوەچوونی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە هەموو بوارەکاندا داویەتی.


هاوکات، سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسای کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی هەیبووە لە ماوەی ئەرکی خۆیدا لە هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە پێوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا پێوەندییەکی دوور و درێژە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

 

 

26 تەمموز 2026 17:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026