Banner
پایتەخت

وەزارەتی پەروەردە هۆشدارییەک بە قوتابییان دەدات

وەزارەتی پەروەردە هۆشدارییەک بە قوتابییان دەدات
کورتە

وەزارەتی پەروەردە وادەی ناوتۆمارکردن بۆ پەیمانگە پێنجساڵییەکان ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی پێشکەشکردنی ئۆنلاینی بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە پەیمانگە پیشەیییە پێنجساڵییەکانی خوێندنی ئینگلیزی دەستی پێ کرد.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاینەوە داواکاری بۆ وەرگرتن لە پەیمانگە پیشەیییە 5 ساڵییەکانی خوێندنی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 پێشکەش بکەن.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مەرجەکانی وەرگرتن پشتبەستن بە بەرزترین نمرەی زمانی ئینگلیزیی پۆلی نۆ و سنووردارکردنی ژمارەی وەرگیراوان بۆ 80 قوتابی لەخۆدەگرێت، بە شێوەیەک بۆ هەر یەک لە بەشەکانی بازرگانی، گەشتوگوزار، دیزاین و کۆمپیوتەر تەنیا 20 قوتابی وەردەگیرێن و ماوەی پێشکەشکردنیش لە 26ی 7ی 2026 تا 26ی 8ی 2026 بەردەوام دەبێت.

 

پەیمانگە پیشەیییە 5 ساڵییەکان بە یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی فێرکردنی تەکنیکی و پیشەیی لە هەرێمی کوردستان دادەنرێن کە تێیدا ساڵی یەکەمی خوێندن تەنیا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی تەرخان دەکرێت و چوار ساڵەکەی تر بۆ خوێندنی پسپۆڕییەکە تەرخان دەکرێت.

 

 

26 تەمموز 2026 16:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026