Banner
پایتەخت

مەسرور بارزانی دژی گەندەڵی ده‌وه‌ستێته‌وه‌

مەسرور بارزانی دژی گەندەڵی ده‌وه‌ستێته‌وه‌
کورتە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کۆبوونەوە.

بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی، هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەستپای کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی دەستەکەیان لە ماوەی ڕابردوودا خستەڕوو.

ئەحمەد ئەنوەر لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی بەهێزترکردنی هاوئاهەنگی و هاریکاری نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای دووپاتکردنەوە لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە، ئامادەیی حکومەتیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ دەستەی دەستپاکی لەپێناو درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپات کردەوە.

26 تەمموز 2026 15:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026