Banner
پایتەخت

ئۆتۆمبێلێک سووتا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

ئۆتۆمبێلێک سووتا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
کورتە

بەهۆی سووتانی ئۆتۆمبێلێک لە قەزای حاجیاوادا، شۆفێرەکەی گیان لەدەست دەدات.

بەهۆی سووتانی ئۆتۆمبێلێک لە قەزای حاجیاوا، شۆفێرەکەی بە تەواوی جەستەی دەسووتێت و گیانی لەدەست دەدات، تا ئێستا تەرمەکە نەناسراوەتەوە.

ئەمڕۆ عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگری شارستانی ئاشكرای کرد، لە قەزای حاجیاوادا، ڕووداوێکی سەختی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان سەنی)ی ژمارە بەغدا لەسەر چیای ماکۆک ڕوویدا، بەهۆی گڕگرتنی تەواوەتی ئۆتۆمبێلەکەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا و تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە.

دوای ئاگرەکە، تیمەکانی فریاگوزاری بەپەلە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانیە کراوە، لە کاتی ئێستادا بەهۆی سووتانی تەواوی جەستەی شۆفێرەکەوە تا ئێستا نەتوانراوە بناسرێتەوە و ناسنامەکەی دیار نییە.

چیای ماکۆک یەکێکە لە گرنگترین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر ڕێگای نێوان هەولێر و سۆران هەڵکەوتووە. پێچاوپێچی ڕێگا، هەڵکشاوە تووندەکان و گۆڕانی دۆخی کەشوهەوا، بەتایبەتی لە زستاندا، وای کردووە ئەم شوێنە بۆ یەکێک لە هەستیارترین خاڵەکانی هاتووچۆ بگۆڕێت و ساڵانە چەندین ڕووداوی هاتوچۆی تێدا تۆمار بکرێت.

نوێ دەکرێتەوە...

26 تەمموز 2026 13:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026