Banner
پایتەخت

سەرۆکی قازاخستان بۆ پوتین: جەنگ کۆتایی پێ بهێنە

سەرۆکی قازاخستان بۆ پوتین: جەنگ کۆتایی پێ بهێنە
کورتە

لە کاتی کۆبوونەوەی سەرۆکی قازاخستان لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، داوای لێ دەکات کە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت.

لە کاتی چاوپێکەوتنێکدا، سەرۆکی قازاخستان داوا لە سەرۆکی ڕووسیا دەکات کە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێبهێنێت، چونکە مردنی ئەم هەموو گەنجە جێگەی داخە.

ئەمڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، کاسم جۆمارت تۆقایەف، سەرۆکی قازاخستان، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە شاری ئۆمسکی ناوچەی سیبیریا لە وڵاتی ڕووسیا، داوای کرد جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆتایی پێ بێت و ئاگربەست بکرێت.

تۆقایەف گوتی: "کەس چۆنیەتیی دەرچوون لەم بارودۆخە نازانێت، چونکە هەردوو لایەن هەڵوێستی خۆیان هەیە، بەڵام هەلومەرجێک هەیە کە ئەم شەڕە بوەستێنرێت". لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "جێگەی داخە کە گەنجان دەمرن، پێویستە ئەم هەموو شتە بوەستێت".

کاسم جۆمارت تۆقایەف، سەرۆکی قازاخستان، سیاسەتمەدارێکی قازاخستانییە کە لە 20ی ئاداری 2019دا بووەتە سەرۆکی کۆماری ئەو وڵاتە. پێش گەیشتنی بەو پۆستە، وەزیری دەرەوە، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پەرلەمانی قازاخستان بووە.

دانوستانە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی 5 ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر لە 4 ساڵە وەستاون، و پوتین چەندین جار ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ بەنیازە بە زۆر دەست بەسەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا بگرێت.

25 تەمموز 2026 21:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026