Banner
پایتەخت

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سووریا کارەسات دەنێتەوە

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سووریا کارەسات دەنێتەوە
کورتە

بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لە سووریا، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ ڕوودەدات و دەیان کەس دەبنە قوربانی.

لە سووریا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە، زیاتر لە 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار هەن.

ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای نێوان دێرەزوور – دیمەشق، لە نزیک گوندی سوخنە لە وڵاتی سووریا، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو پاسی گواستنەوەی سەرنشیناندا بە سەختی ڕووی دا و بە یەکدا کێشران، کە کارەساتێکی گەورەی لێ کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، یەکێک لە پاسەکان خەڵکی سڤیلی (ژن، منداڵ و پیر)ی تێدا بووە و ئەوی تریشیان پاسێکی حکومی بووە، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەڵگرتبوو. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی ئاژانسەکە، نزیکەی 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەنوەر ڕەجەب، لە وەزارەتی ناوخۆی سووریا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزانەکانی قوربانیانی ئەم ڕووداوە کرد. هاوکات ڕائید ساڵح، وەزیری بارودۆخی نائاسایی و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕوونی کردەوە کە هێزەکانی فریاگوزاری بە زووترین کات گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان کردووە.

25 تەمموز 2026 16:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026