پارەی خانەنشینێکی بردووە
وردەکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسەی فیڵی لە خانەنشینێک کردبوو.
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، کە لە بەرەم ئامێرێکی ڕاکێشانی پارەدا بە فێڵ بڕێک پارەی مووچەی لە خانەنشینێک سەندبوو.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سكاڵا لەلایەن هاووڵاتییەکەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و سەرەنجام توانراوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی لەوە کرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (ک، ظ، م) کە لەدایکبووی ساڵی 1973، بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.