Banner
پایتەخت

شێوازی دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەردا دێت

شێوازی دابەشکردنی بەنزین گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کورتە

لەمەودوا شۆفێر لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنی نەوت و غاز بەنزین وەردەگرێت

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشەی کەمی بەنزین، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر خەریکی ئامادەکردنی پرۆژەیەکە تاوەکو لە رێگەی کۆبۆنەوە بەنزین دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، خەریکی ئامادەکردنی رێگایەکی تایبەتە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کێشەی کەمی بەنزین.

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، لە ماوەی چەندین رۆژی داهاتوو ئامادەکاری تەواو دەکرێت و لە رێگەی کارتی نەوت و غازەوە، شۆفێران دەتوانن بەنزینی حکومی 750 دیناری وەرگرن.

پایتەخت میدیا زانیویەتی، هەر شۆفێرێک دەتوانێت لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنی نەوت و غاز، بری 40 لیتر بەنزین وەرگرێت و ئەم بڕە، بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبێت.

سەرچاوەکەی پایتەخت ئاشکرای کردووە، ئەو بڕە بەنزینەی دیاریکراوە، جێگیر دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت و ئەو ماڵانەی زیاتر لە ئۆتۆمبێڵێکیان هەیە، لە ماوەی سێ رۆژدا تەنها دەتوانن لە رێگەی یەک ئۆتۆمبێڵ بەنزین وەرگرن و ناتوانن لە رێگەی ئەم کارتە، زیاتر لە ئۆتۆمبێڵک پڕ بەنزین بکەنەوە.

26 تەمموز 2026 11:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026