Banner
پایتەخت

بڕێکی دیکەی پارەی جومەیلی دۆزرایەوە

بڕێکی دیکەی پارەی جومەیلی دۆزرایەوە
کورتە

دادگای باڵا نوێترین زانیارییەکانی لەسەر دۆسیەی جومەیلی ئاشکرا کرد.

لە نوێترین هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا لە عێراق، دادگای باڵای عێراق زیاتر لە 20 ملیار دیناری لە دۆسیەی بریکاری وەزیری نەوتی پێشوودا دەستبەسەردا گرت.

ئەمڕۆ دادگای باڵای عێراق ڕایگەیاند، لە نوێترین پێشهاتەکانی دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزیری نەوتی پێشوودا، 27 ملیار دیناریان دەستبەسەردا گرتووە، کە لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نزیکی جومەیلییەوە لە ناو فەردەی سپیدا شاردرابوویەوە.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هەژمارێکی بانکیی تایبەتی بۆ پارە دزراوەکان داناوە و کۆی گشتیی پارە دەستبەسەرداگیراوەکان لە دۆسیەی گەندەڵیدا گەیشتووەتە 255 ملیار دینار و 33 ملیۆن دۆلار، 378 کیلۆگرام زێڕ و چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها، لەگەڵ موڵک و کارگەی پیشەسازی.

لە 28ی حوزەیرانی 2026 بە فەرمانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەڵمەتێکی گەورە بە ناوی 'هەڵمەتی بەربەیان' بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران دەستی پێ کرد کە تێیدا چەندین پەرلەمانتار، وەزیر و بازرگان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.

26 تەمموز 2026 11:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026