شۆفێرانی تاكسی و ئه‌مبوڵانس كه‌متر تووشی زه‌هایمه‌ر ده‌بن

شوفێرانی تاکسی و ئەمبوڵانس ناوچەیەکی مێشکییان زیاتر چاڵاکە لەکاتی کارکردن بۆیه كه‌متر تووشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌بن
نووسینی: د. دانا کازم، به‌كالۆریۆس له هه‌ناو و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر یاخود له‌بیر چوونه‌وه، نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌سته به ده‌ماره‌كانی مێشك و خانه‌كانی مێشك و ئاوه‌ز كۆتایی ده‌هێنێت و ده‌یمرێنێت، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی زانكۆی هارڤارد ده‌ركه‌وتووه، شۆفێرانی تاكسی و ئه‌مبوڵانس به‌راورد به هاووڵاتییانی ئاسایی كه‌متر تووشی نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بن.
له نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكی كه له ساڵی 2025 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشكی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه به وردی ئه‌مه ده‌ركه‌وتووه، دوو پیشە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زه‌هایمه‌ر کەم دەکەنەوە، کە ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا، شۆفێرانی تاكسی و ئه‌مبوڵانس بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمتر تووشی لەبیرچوونەوە و مردن دەبن بەهۆی نەخۆشی زه‌هایمه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش بەراورد بە پیشەکانی دیكه‌وه.
لە توێژینەوەکەی هارڤاردی ئه‌مریكی ئاماژە بەوە کراوە، کە شوفێرانی تاکسی و ئەمبوڵانس ناوچەیەکی مێشکییان زیاتر چاڵاکە لەکاتی کارکردن، کە بەرپرسە لە ناسینەوە و بیرهێنانەوەی زانیارییە تۆمارکراوەکانی مێشک. ئەمەش یارمەتییان دەدات لە هێشتنەوەی مێشکیان بەچاڵاکی لەتەمەنی پیریدا و کەمتر تووشبوون بە نەخۆشی زه‌هایمه‌ر.