Banner
پایتەخت

هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت دادەخرێت

هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت دادەخرێت
کورتە

سۆران و دابەزاندنی نرخی بەنزین؛ هەڵگورد شێخ نەجیب ڕوونکردنەوە دەدات.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هۆشداری دەداتە ئەو بەنزینخانانەی کە تاوەکو ئێستا پابەندی بڕیاری دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی نەبوون.

 

ئەمڕۆ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سوپاسی هەموو ئەو خاوەن بەنزینخانانەی کرد کە پابەندی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.

 

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی باری داراییه‌ لەسەر شانی خەڵک.

 

هاوکات، هەڵگورد شێخ نەجیب هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەو بەنزینخانانە کرد کە تاوەکو ئێستا نرخەکانیان دانەبەزاندووە. داوای لێ کردن دەستبەجێ پابەندی بڕیارەکە بن، بە پێچەوانەوە ئیدارەی سۆران ناچار دەبێت ڕێکاری یاسایی توند بەرانبەریان بگرێتە بەر.

 

ئیدارەی سۆران جەختی لەوە کردەوە کە بەرژەوەندیی گشتی لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و ڕێگە نادەن هیچ کەسێک بۆ قازانجی تایبەتی خۆی پابەندی بڕیارە فەرمییەکان نەبێت.

 

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بڕیاره‌كه‌ی حکومەتی هەرێمە بۆ جێگیرکردنی نرخی سووتەمەنی لە سەرجەم ناوچەکان، نرخی به‌نزینی نۆرماڵی بازرگانی به‌ 850 دینار و نرخی به‌نزینی نۆرماڵی حكومی به‌ 750 دینار جێگیركراوه‌. دوێنێ بڕیاره‌كه‌ ده‌ركراوه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 

21 تەمموز 2026 16:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026