Banner
پایتەخت

نرخی نەوت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بەرزبوویەوە  

نرخی نەوت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بەرزبوویەوە  
کورتە

بەهۆی دروستبوونەوەی شەڕ و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران، بازاڕەکانی نەوت گۆڕانکارییان بەسەردا هات.

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بەرزبوونەوەییەکی نوێی تۆمار کرد و نرخەکانی برێنت و تەکساس بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە، ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە بازاڕەکان لەژێر کاریگەری گۆڕانکارییە ئابوورییە جیهانییەکان و ئاستی خواست و خستنەڕوودان.

ئەمڕۆ ڕاپۆرتە داراییەکانی بۆرسەی جیهانی ڕایانگەیاند، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 4.41% بەرزبوویەوە و گەیشتە 95.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژاوای ئەمریکا بۆ ڕادەستکردنی مانگی ئەیلوول 4.53% زیادی کرد و بە 88.16 دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەم بەرزبوونەوەیە لە دوای توندبوونەوەی شەڕ و ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هات، کە نیگەرانییەکان لە تێکچوونی هەناردەکردنی نەوت لە ناوچەکە زیاد کرد، هەروەها، بەردەوامبوونی هەڕەشەکان و داخراوی گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێگا ئاواییەکانی گواستنەوەی نەوت، هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بوو.


بازاڕی نەوت لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی ململانێی وڵاتان و گۆڕانی سیاسەتی نەوتیی وڵاتانی ئۆپێک پڵەسەوە هەمیشە ڕووبەڕووی هەوراز و نشێوی گەورە بووەتەوە، هەر گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی جیهاندا، چ لە ڕووی ئاشتی یان جەنگەوە، ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر نرخەکانی ئەم بازاڕە دەبێت.

22 تەمموز 2026 16:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026