Banner
پایتەخت

وەزیری ژینگەی فەرەنسا دەست لەکار دەکێشێتەوە

وەزیری ژینگەی فەرەنسا دەست لەکار دەکێشێتەوە
کورتە

وەزیری ژینگەی فەرەنسا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پەرلەمانی وڵاتەکەی دەست لەکاردەکێشێتەوە.

 بەهۆی ڕازینەبوون بە بڕیارێکی پەرلەمانی فەرەنسا، چاوەڕوان دەکرێت وەزیری ژینگەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕادەستی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات.

 

ئەمڕۆ ئاژانسی AFP ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت مۆنیک باربو، وەزیری ژینگەی فەرەنسا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بکات، لەدوای ئەوەی بەبێ ڕەزامەندیی ئەو، بڕیارێک سەبارەت بە ژینگە لەلایەن پەرلەمانی فەرەنساوە پەسەند کرا.

 

پەرلەمانی فەرەنسا بڕیارێکی نوێی دەرکرد لەسەر ئەوەی دووبارە هەندێک جۆری دەرمانی دژەمێش و مەگەز بەکاربهێنرێتەوە کە پێشتر لە فەرەنسا بەهۆی کاریگەرییە خراپەکانیانەوە قەدەغە کرابوون. مۆنیک گوتی: "لە مێشکمدا هیچ بژاردەیەکی تر نابینم جگە لە دەستلەکارکێشانەوە، یان وەزیر بیت یان وەزیر نیت".

 

ناوبراو بەتەواوەتی دەرگای کارکردنی لە حکومەتدا دانەخست و ئەگەرێکی هێشتەوە و گوتی: "ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەکەم پەسەند کرا ئەوا دەڕۆم، و ئەگەریش پەسەند نەکرا ئەوا سەیری بارودۆخەکە دەکەم و دواتر بڕیار دەدەم چی بکەم".

 

مۆنیک باربو لە 26ی شوباتی 2026ەوە وەزیری ژینگەی فەرەنسایە، ئەو پێشتر لە چەند دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتیی وەک بانکی جیهانی و سندوقی جیهانیی ژینگە (GEF) کاری کردووە و بە یەکێک لە شارەزایانی بواری سیاسەت و پاراستنی ژینگە ناسراوە.

22 تەمموز 2026 18:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026