Banner
پایتەخت

فێڵێکی مەترسیداری بەنزینخانەکان ئاشكرا بوو

فێڵێکی مەترسیداری بەنزینخانەکان ئاشكرا بوو
کورتە

فێڵە کۆنەکەی بەنزینخانەکان خەریکە دەستپێدەکاتەوە و هۆشداری به‌ شۆفێران ده‌درێت.

پسپۆڕێکی بواری ئابووری هۆشداری لە فێڵی بەنزینخانەکان دەدات و داوای چاودێریی توند بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی دەکات.

 

ئەمڕۆ پ. د. نسرەت سابیر خۆشناو، نووسه‌ر و مامۆستای زانکۆ هۆشدارییه‌كی بڵاو کردەوە و تێیدا بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دابەزاندنی نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ 850 دینار بە هەنگاوێکی باش وەسف کرد.

 

ئەم پسپۆڕە ئاماژەی بەوە کردووە کە جیاوازیی نرخ لە نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتووەتە 450 دینار و ئەوەش جێگەی پرسیاری هاووڵاتییانە.

 

هاوکات هۆشداریی داوە لە سەرهەڵدانی فێڵێکی کۆنی بەنزینخانەکان کە بە ناوی نەبوونی بەنزینی نۆرماڵەوە، بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی سوپەر و موحەسەن بە هاووڵاتییان بفرۆشن، بۆیە داوا دەکات شۆفێران ورد بن لە پشکنینی جۆری بەنزینەکە لەسەر پەمپەکان و لە کاتی گوماندا سکاڵا تۆمار بکەن.

 

ئەمه‌ش دوای ئەوە دێت کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی دا بە دابەزاندنی نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی بۆ 850 دینار، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ سووککردنی باری دارایی هاووڵاتییان و جێگیرکردنی نرخ لە بازاڕەکاندا.

 

21 تەمموز 2026 16:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026