به‌ده‌ل به‌رواری ناوی خۆی له هه‌ژماری من تۆمار كرد
به‌ده‌ه‌ل به‌رواری، بڕیاریدا ببێته به‌شێك له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌كه‌ی به دیجیتاڵی وه‌ربگرێت.
بەدەل بەرواری، ناوی خۆی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کرد، له‌كاتێكدا ناوبراو پێشتر یەکێک بوو لەو چوار پەرلەمانتارەی کە نەیانویستبوو بچنە ناو ئەو سیستمە دارایییەوە.
ئەمڕۆ بەدەل بەرواری، پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، له‌لایه‌ن حکومەتی عێراقه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه دەبێت تاوەکو 31ی ئابی 2026 سەرجەم فەرمانبەران ناوی خۆیان له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری تۆمار بکەن. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنیا چوار پەرلەمانتار لە کۆی 100 پەرلەمانتار مابوون کە ناوی خۆیان تۆمار نەکردبوو، ئەویش یەکێک بووە لەوان.
شایانی باسه، پێشتر به‌ده‌ل به‌رواری و ڕەوته‌كه‌ی یه‌كێك بوون له نه‌یاره‌كانی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من و به مه‌ترسییان بۆ سه‌ر داهاتووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناو ده‌برد، به‌ڵام له ئێستادا ته‌واوی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی پڕۆژه‌كه بوون به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی و له ڕێگه‌ی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره‌ی هه‌ژماری منه‌وه مانگانه مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
پڕۆژەی هەژماری من، بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیری داراییه لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. تا ئێستا، زیاتر لە 915,000 مووچەخۆر کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من کە 950,000 مووچەخۆری کەرتی گشتی خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەکە.