مەسرور بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی ئەوروپا کۆبووەوە
پەیامی گرنگی مەسرور بارزانی بۆ یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی لە دوو دیداری جیادا پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا و کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان لە هەرێم.
ئەمڕۆ نوسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاوی کردەوە، سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد و سوپاسی هەوڵەکانی کرد بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان.
بهپێی بڵاوكراوهكه، لە دیدارێکی تردا لەگەڵ ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، جەخت لە برەودان بە هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
له بڵاوكراوهكه ئهوهش خراوهته ڕوو، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کونسوڵی بەریتانیا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بهپێی زانیارییهكان، کونسوڵی بەریتانیا جارێکی تر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و پێزانینی خۆی بۆ هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی کە بوونە هۆی سەرکەوتنی ئەرکەکەی لە ماوەی ڕابردوودا.
ئەم دیدارانە لە چوارچێوەی کۆتاییهاتنی ئەرکی دیپلۆماتکارانی بیانی و نوێبوونەوەی نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان دێن، کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی سیاسی.

