سلێمانی؛ بهنزین ههرزان دهكرێت
هەموو وردەکارییەکانی بەنزینی 850 دیناری لە سلێمانی لێرە بخوێنەرەوە.
پارێزگاری سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگاکە ڕادەگەیەنێت و نرخەکە له 850 دینار جێگیر دهكهن.
ئەمڕۆ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاری دیاریکردنی نرخی بەنزینی حکومی لە سلێمانی پێشتریش جێبەجێ کراوە و ئێستاش پابەندن پێوەی.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو بڕە بەنزینەی بە فەرمی پێیان دەگات، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەش دەکرێت و بە نرخی فەرمی دەفرۆشرێت.
سەبارەت بە بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی، پارێزگاری سلێمانی ڕوونی کردەوە کە پاڵاوگە گەورەکان لە ژێر چاودێریی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا نرخ دیاری دەکەن. کاتێک بڕی پێویست بەو نرخە نوێیە دابین کرا، بە ڕەچاوکردنی کوالێتی و پاراستنی مافی بەنزینخانەکان، وابڕیارە بە 850 دینار بگاتە دەستی هاووڵاتییان.
لە درێژەی قسەکانیدا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر گووتی: "هەموو لایەک سەرپشک کراون کە بەنزین لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرج و کوالێتیی گونجاو هاوردە بکەن."
شایانی باسه، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ڕێکخستنەوەی نرخی سووتەمەنی و کەمکردنەوەی باری دارایی لەسەر شانی خەڵک.
ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنێ به فهرمانی ڕاستهوخۆی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی نرخی بهنزینی نۆرماڵی بازرگانی كرا به 850 دینار و حكومیش له 750 دینار جێبهجێكرا. ئهمڕۆش له سهرتاسهری ههرێمی كوردستان بڕیارهكه چووه بواری جێبهجێكردنهوه.