نرخی تابلۆی سه‌ر بەنزینخانەكان گۆڕان
سەرۆکی حکومەت بەڵێنەکەی بردەسەر؛ بەنزین هەرزان بوو و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاودێریی مەیدانی بۆ ڕێگری لە گرانفرۆشی دەستیپێکرد.
پڕۆسەی دابەزاندنی نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگای هەولێر چووە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم بەنزینخانەکان پابەند دەکرێن بە نرخە نوێیەکان و پاراستنی کوالێتیی سووتەمەنییەوە.
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر له كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كان ڕایگەیاند، لە ئێوارەی دوێنێوە سەرجەم بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگاکە پابەند کراون بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین.
بەپێی بڕیارەکە، نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵی پشتگیریکراوی حکومی بۆ 750 دینار و نۆرماڵی بازرگانی بۆ 850 دینار جێگیر کراوە و تابلۆی نرخەکان لە بەنزینخانەکاندا گۆڕدراون.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆی 266 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە، زۆرینەیان نرخەکەیان دابەزاندووە و پڕۆسەکە بەردەوامە تاوەکو هەمووان پابەند دەبن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چەند لێژنەیەکی مەیدانیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای هەولێر ڕاسپێردراون بۆ چاودێریکردنی نرخ و کوالێتیی بەنزین، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر جۆرە پێشێلکارییەک و گرانفرۆشییەک بگرن و هەر بەنزینخانەیەک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەیەکە کار بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەییی کێشەی سووتەمەنی دەکات و مەسرور بارزانی جەخت دەکاتەوە کە هاووڵاتی سەنتەری خزمەتگوزارییەکانە و دەبێت باری سەرشانیان سووک بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاری هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتییان درا.