هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان خهرجكرا
وردەکاریی دابەشکردنی هاوکاریی مانگی 6ی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە
پڕۆسەی دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکات و ڕێکارە ژمێریارییەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆتایییان هاتووە.
ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6ی ساڵی 2026 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕایگەیاندووە، کە تەواوی ڕێکارە دارایییەکانیان ئەنجام داوە و ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 22ی تەمموزی 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
شایەنی باسە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له ناوچهكه وەک بەشێک لە هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕە پارەیەک وەک هاوکاریی دارایی دەدەنە هێزەکانی پێشمەرگە.