ئیسرائیل ڕێگه به چوونه ژووره‌وه‌ی هاوكاری بۆ غه‌ززه نادات

هه‌زاران بارهه‌ڵگری هاوكاری پڕ له خۆراك و ده‌رمان ئاماده‌ن بۆ غه‌ززه به‌ڵام ئیسرائیل ڕێگه به چوونه ژووره‌وه‌یان نادات
ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگری هاوكاری كه پڕن له خواردن و ده‌رمان ئاماده‌ن بۆ چوونه ژووره‌وه بۆ نێو كه‌رتی غه‌ززه، به‌ڵام ئیسرائیل سنووره‌كانی داخستووه و هیچ ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ نێو كه‌رتی غه‌ززه نییه.
ئاژانسی ئۆنراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا له ئوردن و میسر نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار بارهه‌ڵگری پڕ له هاوكاری ده‌رمان و خواردن و خواردنه‌وه ئاماده‌ن تا به‌ڕێبكه‌ون و بچنه نێو كه‌رتی غه‌ززه، به‌ڵام به‌هۆی كۆت و به‌ندكردنی سنووره‌كان و ده‌روازه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ناتوانن بچنه ژووره‌وه و ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی گرفتی دروست كردووه.
ئه‌و ئاژانسه‌ی نه‌ته‌وه به‌كگرتووه‌كان باس له‌وه ده‌كات، جگه له ئوردن و میسر له ده‌یان وڵاتی دیكه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر سنووره‌كانی فه‌ڵه‌ستینیش هه‌زاران بارهه‌ڵگری هاوكاری ئاماده‌ن و ده‌یانه‌وێت بچنه نێو كه‌رتی غه‌ززه، به‌ڵام ئیسرائیل ڕێگه به‌م كاره نادات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی نیشاندا و ئاشكرای كرد، ئێستا دانیشتووانی كه‌رتی غه‌ززه تووشی به‌دخۆراكی هاتوون، به‌ده‌ست برسێتی و نه‌بوونی خواردن و خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن.