چاودێریی نرخی بهنزین دەستپێدەکات
ڕێکاری یاسایی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دهستپێدهكات؛ لە تهواوی سنووری هەولێر نرخ کۆنترۆڵ دەکرێت.
پارێزگای هەولێر لەسەر ڕاسپاردەی سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی بازاڕی سووتەمەنی ڕاگەیاند، کە تێیدا ڕێکاری یاسایی توند بەرانبەر هەر وێستگەیەک دەگیرێتە بەر کە پابەندی نرخە دیاریکراوەکان نەبێت.
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگهیاند، فەرمانی پێویست بە دابەزاندنی نرخی بەنزین گشتێندراوە و لە سبەیەوە ڕێکارە یاسایییەکان بەرانبەر سەرپێچیکارانی بازاڕی سووتەمەنی لە تەواوی سنووری پارێزگاکە دەستپێدەکات.
ئومێد خۆشناو جەختی کردەوە کە سەرجەم لایەنە ئەمنی و کارگێڕییەکان و لێژنە مەیدانییەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر جۆرە قۆرخکارییەک بکەن.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دابەزاندنی نرخی بەنزینی جۆری نۆرمالی بۆ 750 دینار دەرکردبوو بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شۆفێران.