Banner
پایتەخت

25 کەس بوونە قوربانیی ڕووداوی هاتووچۆ

25 کەس بوونە قوربانیی ڕووداوی هاتووچۆ
کورتە

بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە بەغدا، زیقار، بابیل، دیالە و موسەننا 4 کەس گیانیان لەدەست دا و 21 کەس بریندار بوون. هۆکارەکە خێراییی زۆرە.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی زنجیرەیەک ڕووداوی هاتووچۆی جیاواز لە پێنج پارێزگای عێراق، 4 کەس گیانیان لەدەست دا و 21 کەسی تریش بریندار بوون، کە باری تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە.

 

ئەمڕۆ ماڵپه‌ڕی 'بغداد اليوم' له‌ زاری سەرچاوە پزیشکییەکانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی بەغدا، زیقار، بابیل، دیالە و موسەننا ڕوویان داوە. لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە کە سێیان زیارەتکار بوون، هەروەها 21 کەسی تریش بریندار بوون کە ژن، منداڵ، قوتابی و کارمەندی پۆلیسیان تێدایە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

بەپێی سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان، باری تەندروستیی 7 لە بریندارەکان ناجێگیرە. هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکانیش بۆ خێراییی زۆر و تێپەڕاندنی هەڵە لە لایەن شۆفێرانەوە دەگەڕێتەوە.

 

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە بەهۆی نەبوونی چاودێریی پێویست، خراپی ڕێگه‌ و بانه‌كان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکان، ئاستی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە.

20 تەمموز 2026 16:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026