Banner
پایتەخت

ئاندی بێرنام بوو بە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا

ئاندی بێرنام بوو بە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا
کورتە

کۆتایی سەردەمی ستارمەر و سەرەتای دەسەڵاتی بێرنام.

کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە و کۆتایی بە خولی دەسەڵاتی خۆی هێنا، بەمەش ڕێگەی بۆ ئاندی بێرنام خۆش کرد تاوەکو وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە ئەرکەکانی وەربگرێت و قۆناغێکی نوێ لە سیاسەتی ناوخۆییی ئەو وڵاتە دەستپێبکات.

 

ئەمڕۆ کۆشکی باکینگهام ڕایگەیاند، شای بەریتانیا بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی ستارمەری پەسەند کردووە دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە کۆشک چاویان بە یەک کەوتووە. ستارمەر لە دوا وتاریدا ئاماژەی بەوە کرد کە بەریتانیا ئێستا لە چاو دوو ساڵی ڕابردوو بەهێزتر و دادپەروەرترە و بە شانازییەوە مێزی دەسەڵات جێدەهێڵێت.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاندی بێرنام، کە پێشتر سەرۆکی شارەوانیی مانچستەری گەورە بووە، وەک تاقە کاندید پشتیوانیی پەرلەمانتارانی پارتی کرێکارانی بەدەست هێنا و بەبێ هەڵبژاردنی گشتی دەبێتە سەرۆکوەزیرانی نوێ.

 

ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە دێت کە پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنە ناوخۆیییەکانی مانگی ئایاری 2026دا تووشی شکستی گەورە بوو و چەندین وەزیری باڵا دەستیان لە کار کێشایەوە، کە ئەوەش فشاری زۆری خستە سەر حکومەتەکەی ستارمەر.

 

بێرنام بەڵێنی داوە سەقامگیری بۆ بەریتانیا بگێڕێتەوە، ئاستی ژیان باشتر بکات و سیاسەت لە ژەهراویبوون ڕزگار بکات. بڕیارە هەڵبژاردنی گشتیی داهاتووی بەریتانیا لە ساڵی 2029دا ئەنجام بدرێت.

20 تەمموز 2026 15:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026